>

محمد صالح بامۆکی — 45

2:265 نموونەی ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوا وە بۆ دامەزراندنی دڵ و دەرونیان (لەسەر چاکە) وەک باخێک وایە کە بە شوێنێکی بەرزەوەبێت بارانی دڵۆپ گەورەی لێ بدات ئەمجا میوەی خۆی بدات بە دوو ھێندە وە ئەگەر بارانی دڵۆپ گەورەشی لێ نەدات بارانی وورد لێی ئەدات (واتە بێ بەرھەم نابێت) وە خوای گەورەش بینایە بەوەی کە دەیکەن

2:266 ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخێکی ببێت لەدرەختی خورما وە جۆرەھا درەختی ترێ و ڕەز چەند رووبار بڕوات بەژێریاندا بۆ خاوەن باخەکە ببێت لەناو ئەو باخەدا لە ھەموو جۆرە میوەیەک لەکاتێکدا (خاوەنەکەی) دووچاری ببێت پیری وە بیبێ چەند مناڵێکی ووردی بێ دەسەڵات ئەمجا گەردەلوولێکی لێ ھەڵ بکات گڕو سەموومی تێدا بێ یەکسەر باخەکە بسوتێ ئا بەم ڕەنگە خوا نیشانەکانی (میھرەبانی) خۆیتان بۆ ڕون دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە

2:267 ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە ببەخشن لە پاکترینی ئەوەی پەیداتان کردووە, وە لەوەی کـە بۆمـان دەرھێناون (ڕواندون) لە زەوی مەڕۆن لەوەی ببەخشن کە خراپە لە کاتێکدا کە خۆتان ئەو شتە خراپە وەرناگرن (ئەگەر بتان درێتێ) مەگەر چاوی لێ بپۆشن وە چاک بزانن کەخوا بێ نیازێکی شایستەی ستایشە

2:268 شەیتان دەتان ترسێنێت بە ھەژاری وەفەرمانتان پێدەدات بە خراپە وە خوا بەڵێنی لێخۆشبون و چاکەتان پێدەدات خوا بەھرە فراوان و میھرەبانی زانایە

2:269 ئەی بەخشێت ژیری ودانایی بە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە ھەر کەسێک ژیری و دانایی پێدرا ئەوە بەڕاستی پێی دراوە خێر و چاکەیەکی زۆر پەند وەرناگرن تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبێت