محمد صالح بامۆکی — 445
36:71 ئایا نەیان بینی (نەیان زانیوە) کە بێگومان ئێمە ئاژەڵمان بۆ ئەوان دروستکردووە ئەمجا ئەوان خاوەنیانن
36:72 وە ڕاممان ھێناون بۆیان ئەمجا سواری ھەندێکیان دەبن و(گۆشتی) ھەندێکیشیان دەخۆن
36:73 وە زۆر سوودیان لێ دەبینن وشتی خواردنەوەشیان لێ وەردەگرن دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن
36:74 وە بێجگە لە خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە بەو ھیوایەی یارمەتی بدرێن
36:75 (ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتیان بدەن بەڵام ئەمان سەربازی ئامادەن، لە خزمەتیاندان (وملکەچی ئەو بتانەن)
36:76 جا قسەکانیان خەمبارت نەکات چونکە بەڕاستی ئەوەی دەی شارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن دەیزانین
36:77 ئایا ئادەمی نەیزانیوە کە ئەومان لە نوتفە (دڵۆپە ئاوێك) دروستکردووە کەچی یەکسەر دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دیار (دەمقاڵێ کەرێکی ئاشکرایە)
36:78 وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون
36:79 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروست کراوێك زانا و ئاگادارە
36:80 زاتێک کە لە درەختی سەوز ئاگری بۆ دروستکردون ئیتر ئێوە ئاگری پێ دەکەنەوە
36:81 ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێ وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش دروستکەری زانایە
36:82 بەڕاستی کاری ئەو (خوا) ئەمەیە ھەر کاتێك بیەوێت شتێك بە دیبھێنێت پێی دەڵێ: ببە، دەست بەجێ (ئەو شتە) دەبێت
36:83 جا پاك و بێگەردە ئەو خوایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەست ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە