>

محمد صالح بامۆکی — 433

34:40 وە ڕۆژێك (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە پاشان بەفریشتەکان دەفەرموێ ئایا ئەوانە (لەدونیا) ئێوەیان دەپەرست

34:41 (فریشتەکان) دەڵێن پاك و بێگەردی بۆ تۆ تەنھا تۆ گەورە وپشتیوانیی ئێمەی نەك ئەوان بەڵکو ئەوان جنۆکەیان دەپەرست زۆربەیان باوەڕیان بەوان (جنۆکە) ھەبوو

34:42 ئەمجا ئەمڕۆ ناتوانن ھیچ سوودو زیانێك بەیەکتری بگەیەنن وە بەستەمکاران دەڵێین: سزای ئاگری دۆزەخ بچەژن ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو

34:43 کاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا نیشانە ڕوونەکانی ئێمە دەڵێن: ئەمە (پێغەمبەر ﷺ) ھیچ نیە جگە لەپیاوێك دەیەوێت ڕێگریتان بکات لەوەی کەباوو باپیرانتان دەیانپەرست وە دەڵێن: ئەمە (قورئان) شتێك نیە بێجگە لە درۆیەکی ھەڵبەستراو بەناوی خواوە وە بێباوەڕان بەڕاستی بە (قورئان) یان دەووت کەبۆیان ھاتبوو ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە

34:44 (خۆ ئێمە) پێشتر چەند کتێبێکمان پێ نەدابوون کە بیانخوێننەوە و بۆمان نەناردبوون پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکی ترسێنەر

34:45 وە کەسانێك پێش ئەمان (قوڕەیشیەکان) باوەڕیان بەپێغەمبەرانیان نەھێنا ئەمان (قوڕەیش) نەگەیشتبوونە دەیەکی ئەوەی بەوانمان دابوو ئەمجا ئەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرانی من نەھێنا جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)

34:46 بڵێ من تەنھا بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم کەدوو دوو، یەك یەك، لەبەر خوا ھەڵسن ( وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن) پاشان بیر بکەنەوە ھاوڕێکەتان(پێغەمبەر ﷺ) شێت نیە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا ترسێنەرە بۆ ئێوە لەپێش ھاتنی سزای سەختی (قیامەت)

34:47 بڵێ ھەرکرێ و پاداشتێکم لێ داوا کردوون ئەوە بۆ خۆتان پاداشتی من تەنھا لەسەر خوایە وە ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە

34:48 بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم بەتوندی ھەق دەدات بەسەر (بەتاڵدا) (خوا) زانایە بە نھێنی و شاراوەکان