>

محمد صالح بامۆکی — 41

2:249 ئەمجا کاتێک کە طالوت بەخۆی و لەشکرەکەیەوە (لەشار) دەرچوون پێی ووتن بێگومان خوا تاقیتان دەکاتەوە بەچەمێک (ڕوبارێک) ئەمجا ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نیە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕمشتێکی لێ بگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە) جا ھەموو تێریان لێ خواردەوە کەمێکیان نەبێت کاتێک طالوت لێی پەڕیەوە ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا (بێ ئەوانەی کە تێریان لێ خواردەوە) ووتیان: ئەمڕۆ ئێمە دەرەقەتی جالوت و لەشکرەکەی نایەین وتیان: ئەوانەی کە پێیان وابوو بە خزمەت خوا دەگەن (لە ڕۆژی دواییدا) زۆر دەستەی کەم زاڵ بووە بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خوا وە خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە

2:250 کاتێک کە رووبەرووی جالووت و لەشکرەکەی وەستان ووتیان: خوایە خۆڕاگری بڕێژە بەسەرماندا وە پێمان جێگییر بکە وە زاڵمان بکە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا

2:251 ئەوسا بەفەرمانی خوا شکاندنیان وە داود (کە یەکێک بوو لەسەربازانی طالوت) جالوتی کوشت وە خوا پاشایەتی و پێغەمبەرێتی دایە وە ئەوەی ویستی فێری کرد ئەگەر خوا خەڵکی لەناو نەبردایە ھەندێکیان بەھەندێکی تریان ھەموو سەر زەوی پڕدەبوو لە خراپە و تاوان بەڵام خوا خاوەنی بەخششە بەسەر ھەموو جیھانیانەوە

2:252 ئەم (بەسەرھاتانە) نیشانەکانی خوان دەیان خوێنیینەوە بەسەرتدا بەڕاستی وە بێگومان تۆ لە پێغەمبەرانیت