>

محمد صالح بامۆکی — 36

2:225 خوا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون) تان لێ ناگرێ بەڵام سوێندێکتان لێ دەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت وەخوا لێخۆشبوو لەسەر خۆیە

2:226 بۆ ئەوانە ھەیە سوێند دەخۆن لەگەڵ ژنەکانیان دروست نەبن چاوەڕوانی چوار مانگ بکەن ئەمجا ئەگەر گەڕانەوە (بۆ لای ژنەکانیان) ئەوا خوا لێخۆشبوو میھرەبانە

2:227 وە ئەگەر بڕیاری تەڵاقدانیاندا ئەوا خوا بیسەرو زانایە

2:228 وە ژنە تەڵاقدراوەکان دان بەخۆیاندا دەگرن تا ماوەی سێ حەیز (لەخوێنا بوون) دروست نیە بۆ ئەوان کە بیشارنەوە ئەوەی خوا لە مناڵدانیاندا دروستیکردوه (لە حەیز یا منداڵ) ئەگەر بڕوایان ھەیە بەخوا و بەڕۆژیی دوایی وە مێردەکانیان شایستەن بە گێڕانەوەیان لە عیددەدا ئەگەر بیانەوێ بە باشی بژین وە بۆ ژنان ھەیە بەسەر مێردیانەوە وەکو ئەوەی کە بۆ پیاوان ھەیە بەسەر ژنانەوە بەپێ ی باوونەریتى (پەسەند) وە پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ژنانیانەوە, وە خوا زاڵ و کار دروستە

2:229 تەڵاقێک (کە بردنەوەی لە دواوە بێت) دوو جارە دوای ئەوە ڕاگرتنە بەخۆشی یان ئازادکردن وتەڵاقدانیەتی بەباشیی وە دروست نیە بۆ ئێوە کە لێی بسەننەوە ھیچێک لەوشتانەی کەداوتاننێ مەگەر ھەردوولا بترسن (لەوەی) کە سنوری خوا ڕانەگرن جا ئەگەر ترسان لەوەی سنوری خوا ڕانەگرن ئەو پیاوو ئافرەتەکە گوناھیان ناگات بەوە کە ژنەکە لەبریتی خۆی بیدات بەپیاوەکەی ئەمانەی (باسکران) سنوری خوان لێیان دەرمەچن ودەستدرێژی مەکەنە سەریان وە ھەرکەسێک لە سنوری خوا دەربچێت ئا ئەوانە ستەمکارن

2:230 ئەمجا ئەگەر تەڵاقی (سێھەمی ) دا ئیتر ئەو ژنە بۆ ئەو پیاوە دروست نی یە ھەتا شوونەکات بە مێردێکی دیکە (بە ئێجگاری) ئەمجا ئەگەر (مێردی دووھەم) تەڵاقیدا (یا مرد) ئیتر گوناە نیە لەسەر ژن و مێردە (کۆنە) که کە بگەڕێننەوە لای یەکتر (بە مارەکردنیکی تازە) ئەگەر بزانن کە لە سنووری خوا دەرناچن ئەمانە سنووری خوان ڕونیان دەکاتەوە بۆ گەلێک کە تێ بگەن