محمد صالح بامۆکی — 348
23:90 (نەخێر وانیە) بەڵکو ئێمە ڕاستیمان بۆ ھێناون وە بێگومان ئەوان درۆزنن
23:91 خوا ھیچ ڕۆڵەیەکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وە ھیچ پەرستراوێکی تری لەگەڵدا نەبووە (ئەگەر پەرستراوی تری لەگەڵدا بوایە) ئەوکاتە ھەر پەرستراوێک چی دروستکردووە (بۆ خۆی) دەبرد وە ھەندێکیان زاڵ دەبوون بەسەر ھەندێکی تریاندا خوا پاک وبێگەردە لەوەی ئەوان دەیڵێن
23:92 (خوا) زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە وە بەرزو بڵندە لەوەی کەئەوان (بت پەرستان) دەیکەنە ھاوبەشی
23:93 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم ئەگەر ھەرنیشانم دەدەیت ئەو سزایەی کەبەوان بەڵێن دراوە
23:94 ئەی پەروەردگارم مەمخەرە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە
23:95 وە بەڕاستی ئێمە بەتواناین ئەو بەڵێنەی (بەسزادانیان) بەوانمان داوە نیشانت بدەین
23:96 بە جوانترین و چاکترین شێوە بەرگری بکە لەخراپە ئێمە ئاگادارترین بەوەی ئەوان دەیڵێن (بەخۆت و ئاینەکەت)
23:97 وە بڵێ ئەی پەروەردگارم پەنا دەگرم بە تۆ لەخەتەرە و(پاڵنەرو) وەسوەسەی شەیتانەکان
23:98 وە پەنات پێ دەگرم لەوەی (شەیتانەکان) ئامادەبن لام (سەرم لێ بشێوێنن)
23:99 (بێ بڕوایان وەک خۆیان دەمێننەوە) ھەتا کاتی مردن دێت بۆ ھەر کامیان ئەوسا دەڵێ ئەی پەروەردگارم بمگێرەرەوە (بۆ دونیا)
23:100 بەڵکو کردەوەی چاک بکەم (لە بری ئەوەی نەمکردوە) لەو تەمەنەی لە دەستم چوو نەخێر بێَگومان ئەمەی(کە دەیڵێت) تەنھا قسەیەکە ئەو دەیڵێ (ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ دونیا ھەروەک جاران دەبێت) و لەپێشیانەوە بەرزەخێک (ژیانی ناو گۆڕ) ھەیە تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە
23:101 ئەمجا کاتێک فوو دەکرێت بە شەیپوردا لەو ڕۆژەدا ھیچ خزمایەتیەک نامێنێت لە نێوانیاندا وە پرسیاری یەکتری ناکەن
23:102 ئەمجا ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) قورس بێت ئەوە ئەوانە ڕزگارو سەرکەوتوون
23:103 وە ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن زیانیان لە خۆیانداوە، خۆیان دۆڕاندووە لە دۆزەخدان بێ بڕانەوە
23:104 (ئاگری دۆزەخ) دەم و چاویان دەسوتێنێ و ھەموویان لە ئاگری دۆزەخ دا لێویان ھەڵقرچاوە و دانەکانیان دەرکەوتووە