محمد صالح بامۆکی — 331
21:102 (ئەوان) نابیستن دەنگی (بڵێسەو قرچەی) ئاگری دۆزەخ وەئەوان لەناو ئەو (نازو نیعمەتەی) دڵیان حەزی لێیەتی بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە دەمێننەوە
21:103 غەمباریان ناکات ترسە ھەرە گەورەکە (لەقیامەتدا) و فریشتەکانیش پێشوازیان لێ دەکەن (لەبەر دەرگاکانی بەھەشتدا) (وپێیان دەڵێن) ئەمە ئەو ڕۆژیە کە بەڵێنتان پێ درابوو
21:104 (بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کەئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بەڕوت و قووتی) (پاش مردنیش) ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین
21:105 سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نووسیوومانە لەزەبووردا لەدوای نووسینی لە (لوح المحفوظ) دا بەڕاستی سەر زەوی (بەھەشت) دەبنە خاوەنی وبەمیراتی دەیبەن بەندە چاک و پاکەکانم
21:106 بێگومان لەمەدا (لەوەی لەم سورەتەدا باسکرا ) بەسە کەپەند وئامۆژگاری بێت بۆ گەلی خوا پەرستان
21:107 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان
21:108 بڵێ بێگومان تەنھا شتێک کەنیگا کراوە بۆ من (ئەمەیە) کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوای تاک و تەنھایە، دەی ئایا ئێوە ملکەچ دەبن؟
21:109 جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ ھەمووتانم ئاگادار کرد بە یەکسانی و ناشزانم نزیکە یادوورە (ھاتنی) ئەو ھەڕەشەی لێتان دەکرێت
21:110 بەڕاستی خوا دەزانێت بە ووتە و قسەی ئاشکرا وە دەشزانێت بەو قسەی دەیشارنەوە
21:111 وە من نازانم (مۆڵەت دانتان) لەوانەیە تاقیکردنەوە بێت بۆ ئێوە (بیەوێت) تاماوەیەک (وازتان لێ بھێنێت) کەڕابوێرن
21:112 (پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی ئەی پەروەردگارم بەدادگەرانە بڕیاربدە (لە نێوان من و ئەم بێ باوەڕانەدا) وە پەروەردگاری ئێمە میھربانی یارمەتی لێ داواکراوە لە بەرانبەر (ئەو قسە نابە جێیانەی) ئێوە دەیڵێن و ھەڵیدەبەستن