>

محمد صالح بامۆکی — 321

20:126 (خوا) دەفەرموێت ھەر بەو شێوەی ئایەتەکانی ئێمەت بۆ ھات و لەبیری خۆت بردەوە (و کوێر بوویت لەئاستیدا) بەھەمان شێوە تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێت و لەبیر دەکرێیت

20:127 وەھەر بەو جۆرە تۆڵە دەستێنین لەوەی زیادەڕۆی کردبێت و باوەڕی نەھێنا بێت بەئایەتەکانی پەروردگاری وە سزای ڕۆژی دوایی بەتینترو بەردەوامترە (لەسزای دونیا)

20:128 دەی ئایا (خوا) بۆی ڕوون نەکردوونەتەوە چەندمان لە ناو برد لەگەل و نەوەی چەرخەکانی پێش ئەمان کە(ئەم بێ باوەڕانە) دەگەڕێن و ھات و چۆ دەکەن بەجێ و شوێنەکانیاندا بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانەی ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەژیرن

20:129 ئەگەر لەبەر بەڵێن و بڕیارێک نەبوایە لەپەروەردگارتەوە پێشتر دراوە (بۆ لەناوبردنیان) بێگومان (لەناو بردنی بێ باوەڕان) پێویست دەبوو ئەگەر ماوەی دیاری کراویش نەبوایە (کەقیامەتە)

20:130 کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەوانە دەیڵێن بەحەمد و سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی خودا بکە لەپێش ھەڵاتنی خۆر و لەپێش ئاوا بوونیـدا و لەھەندێ کات و ساتەکانی شەودا خوا بپەرستە ونوێژ بکە وە لە سەرەتاو کۆتایی ڕۆژدا بۆ ئەوەی (پاداشتێ بدرێیتەوە) کەپێی ڕازی بیت

20:131 تۆ چاوەکانت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتانەی داومانە بەتاقم و دەستەیەک لەوان (لەبێ باوەڕان) (چونکە ئەوە) زینەت و جوانی ئەم ژیانی دونیایە بۆ ئەوەیە تاقییان بکەینەوە تیایدا دڵنیابە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت (لەدوا رۆژدا) چاکترو بەردەوامترە

20:132 (ئەی موحەممەد ﷺ) فەرمان بدە بەئەندامانی خێزانەکەت بەنوێژ کردن، وە خۆیشت خۆڕاگرو بەردەوام بە لەسەر بەجێ ھێنانی ئێمە داوای ڕۆزیت لێ ناکەین بەڵکو ئێمە ڕزق و رۆزی تۆ دەدەین وسەرەنجامی چاک بۆ پارێزکاران و خواناسانە

20:133 (بێ باوەڕان) ووتیان (ئەگەر ڕاستە پێغەمبەرە) دەی بۆ بۆمان ناھێنێت بەڵگەو موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئایا ئەوان بەڵگەی ئاشکرایان بۆ نەھاتووە کە لەپەڕاوە پێشووەکاندا ھەبوو (وەک تەورات و ئینجیل)

20:134 ئەگەر ئێمە ئەوانمان لەناو ببردایە بەسزایەک پێش (ناردنی پێغەمبەر ﷺ) بێگومان (لەدوا ڕۆژدا) دەیانووت ئەی پەروەردگارمان بۆچی (لەدونیادا) پێغەمبەرێکت بۆ نەناردین تاشوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە پێش ئەوەی سەرشۆڕ و ڕیسوا ببین

20:135 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەموو چاوەڕوانین (چ لایەکمان سەردەکەوین) دە ئێوەش چاوەڕوان بن ئەوسا لە ئایندەدا دەزانن چ کەسێک خاوەنی ڕێگای ڕاستە وە چ کەسێک ھیدایەتی خوای وەرگرتووە