>

محمد صالح بامۆکی — 32

2:203 ناوی خوا بەرن (اللە اکبر بکەن) لەچەند ڕۆژێکی دیاری کراودا ھەرکەسێک پەلە بکات لە دوو ڕۆژدا (ھەرسێ جەمەرەکە بەردباران بکات) گوناھی ناگات وە ھەر کەسێکیش دوابکەوێت (سێ ڕۆژ ڕەجم بکات) گوناھی لەسەر نی یە بۆکەسێک پارێزکاری بکات و لەخوا بترسێت لەخوا بترسن و (لەسزای) خۆتان بپارێزن وە بزانن کە ئێوە بۆ لای ئەو (ئەگەڕێنەوەو) کۆدەکرێنەوە

2:204 لە ناوخەڵکی کەسانێک ھەن کە بە قسە سەرسامت دەکات لەم ژیانی دونیادا وە خوا دەکات بەشاھید لەسەر (ڕاستی) ئەوەی لە دڵیایەتی کەچی ئەو دوژمنێکی سەر سەختە

2:205 وەکاتێک پشتی ھەڵکرد ھەوڵ دەدات لە زەویدا (لە ووڵاتدا) بۆ ئەوەی خراپەی تێدا بکات وە کشتوکاڵ و وەچەو نەوە لەناو ببات وەخوا خراپەکاری خۆش ناوێت

2:206 وە کاتێک پێ ی بووترێت لەخوا بترسە دەمار دەیگرێ بۆ بەد کرداریی جا ئەو دۆزەخی بەسە کە بەدترین جێگایە

2:207 لە ناوخەڵکیش کەسانێک ھەن کە گیانی خۆی دەفرۆشێت بۆ ڕەزامەندی خوا وە خوا میھرەبانە بەبەندەکان

2:208 ئەی بڕواداران ھەموو بەتەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە وەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە

2:209 ئەمجا ئەگەر لاتاندا (ھەڵخلیسکان) دوای ئەوەی کە نیشانە ئاشکراکانتان بۆھات ئەوە چاک بزانن کە خوا زاڵ و کار دروستە

2:210 ئایا ئەوانە چاوەڕوانن خوایان بۆ بێت لەناو چەند پارچە ھەورێکی سپی دا ھەروەھا فریشتەکان (یان بۆبێ) وە کارەکە کۆتایی پێ بێت وە ھەموو کارێک ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە