>

محمد صالح بامۆکی — 3

2:6 بەڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بۆ ئەوان چوون یەکە بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت هه‌ر بڕوا ناھێنن

2:7 خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و گوێیاندا، وە پەردە بەسەر چاویانەوەیە، وە سزای زۆرگەورەیان بۆ ھەیە

2:8 وەلەناو خەڵکیدا ھەندێ کەس ھەیە کەدەڵێ: بڕوامان ھێناوە بەخواو بەڕۆژی دوایی لەکاتێکدا ئەوان بڕوادار نین

2:9 (بەلای خۆیانەوە) خواو ئەوکەسانە دەخەڵەتێنن کە بڕوایان ھێناوە ! کەس ناخەڵەتێنن تەنھا خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن

2:10 لە دڵیاندا نەخۆشی( ناپاکی) ھەیە خواش نەخۆشی یەکەی زۆرتر کردن (بەھاتنی قورئان) وە سزای سەختیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو درۆیانەوە کە دەیان کرد (و دەیان وت بڕوامان ھەیە)

2:11 وەکاتێک پێ یان بووترایە ئاشوب مەنێنەوە لە زەوی دا (ئاژاوە بەرپا مەکەن لە وڵاتدا) دەیان ووت: ئێمە ھەر چاکەکارین (ڕێکخەرین)

2:12 ئاگادار بن کەبەڕاستی ھەر ئەوانن ئاشوبگێڕ بەڵام ھەستی پێ ناکەن

2:13 وەکاتێ پێ یان بووترایە بڕوا بێنن وەک ئەوخەڵکانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیان ووت: چۆن ئێمە بڕوابێنین وەک ئەوگێل ونەفامانەی کە بڕوایان ھێناوە بێدار بن کە بە ڕاستی ھەرخۆیان گێل و نەفامن بەڵام نازانن

2:14 وەکاتێ (ناپاکان) بگەیشتنایە بەوانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیانووت : ئێمەش بڕوامان ھێناوە کاتێکیش بەتەنیا بوونایە لەگەڵ گەورە فێڵبازەکانیان دەیانووت : ئێمە ھەر لەگەڵ ئێوەین بێگومان ئێمە ھەر گاڵتە کەرین (بەوان)

2:15 خوا گاڵتە بەوان دەکات (لە بەرانبەر گاڵتە کردنەکەیان) وەماوەیان دەدات تا لەسەرکەشی خۆیاندا سەر لێشێواو بن

2:16 ئەمانە ئەوانەن کە گومڕاییان کڕی بە ڕێنمونیی جا نە بازرگانی یەکەیان قازانجی کردو نە ڕێبازی ڕاستیان گرت