>

محمد صالح بامۆکی — 293

17:105 وە ئەم (قورئانە) مان بە ھەق ناردۆتە خوارەوە، وە بە ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە، وە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە موژدەدەر و ترسێنەر نەبێت

17:106 وە قورئانمان بەش بەش بۆت ناردووە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا بە لەسەر خۆیی و ھێواشی وە ئەم (قورئانە) مان بەو شێوە دابەزاند

17:107 (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ باوەڕبھێنن بەم (قورئانە) یان باوەڕی پێ نەھێنن بەڕاستی ئەوانەی کە زانیارییان پێ بەخشراوە لە پێش ئەم (قورئانە) دا کاتێک (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بە خێرایی دەکەون بەڕودا بە سوژدە بردن

17:108 وە دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارمان بەڕاستی ھەمیشە بەڵێنی پەروەردگارمان بەدی دێت

17:109 وە دەکەون بەسەر ڕوودا و دەگرین و (قورئان) ھەمیشە ملکەچیان بۆ زیاد دەکات

17:110 بڵێ نزا و ھاوار لە خوا بکەن یان ھاوار لە ڕەحمان بکەن (یەکسانە) بەھەر کامیان نزاو ھاوار داوای لێ بکەن چونکە ھەر بۆ خوایە ھەموو ناوە زۆر جوانەکان لە نوێژکردنتدا دەنگ بەرزمەکەرەوە و بەنھێنیش مەیکە لەو نێوانەدا ڕێگایەک ھەڵبژێرە (بەشێوەیەک خۆت گوێت لە خۆت بێت)

17:111 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە بگرە

18:1 ھەموو سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ناردوویەتیە خوارەوە قورئان بۆ سەر بەندکەی خۆی (موحەممەد ﷺ) و ھیچ جورە لاریەکی تێدا دانەناوە

18:2 (کتێبێکی) ڕاست و پایەدارە بۆ ئەوەی بە سزایەکی زۆر بەتین بترسێنێت (ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناھێنن) لە لایەن خۆیەوە و مژدەش بدات بەو باوەڕ دارانەی کە کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن بەمەی کە پاداشتێکی چاکیان بۆ ھەیە

18:3 لەو (بەھەشتە) دا بێ بڕانەوە دەمێننەوە

18:4 وە (بۆ ئەوەی) کەسانێک بترسێنێت کە دەیانووت خوا ڕۆڵەی بۆ خۆی بڕیار داوە