محمد صالح بامۆکی — 280
16:111 لە ڕۆژێکدا کە ھەموو کەسێک دێت بەرگری لە خۆی دەکات وە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت پاداشتی تەواوی وەردەگرێ و ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت
16:112 خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کە ھێمن و دڵنیا بوون ڕزق و ڕۆزی زۆری بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرانبەر چاکە و نیعمەتەکانی خوا ناسوپاس و سپڵە بوون جا خوا بەو ھۆیەوە کردی بەبەر (خەڵکە کە) یدا پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد
16:113 سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرێکیان لە خۆیان بۆ ھات کەچی باوەڕیان پێ نەھێنا جا سزا گرتنی لە کاتێکدا ستەمکاربوون
16:114 جا لەو بژێویەی خوا پێی بەخشیوون بخۆن کە حەڵاڵ و پاکە و سوپاسی چاکە و نیعمەتی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن
16:115 بێگومان (خوا) ئەوەی حەرامی کردووە لەسەرتان تەنھا مردارەوە بوو وخوێن و گۆشتی بەراز و ئەوەی (کەسەربڕاوە و) ناوی غەیری خوای لێ ھێنراوە بەڵام ھەر کەسێک ناچار بوو (لەو حەرامانە بخوات) بە بێ دەست درێژی و زیادەڕۆی ئەوە بێگومان خوا لێ بوردە و میھرەبانە
16:116 وە لە خۆتانەوە نەڵێن ئەوەی کە بەزمانتاندا دێت بە درۆ ئەوە حەڵاڵە و ئەوە حەرامە بۆ ئەوەی درۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە ڕزگار نابن
16:117 (لە دونیادا) ڕابورادنێکی کەم (یان دەبێت) (لە دوا ڕۆژدا) سزای سەختیان بۆ ھەیە
16:118 وە لەسەر ئەوانەی کە جولەکە بوون حەراممان کرد (لێیان) ئەوەی کە باسمان کردوە بۆت لە پێش (دابەزینی ئەم ئایەتە) وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد