محمد صالح بامۆکی — 271
16:35 وە ئەوانەی ھاوبەشیان داناوە بۆ خوا دەڵێن ئەگەر خوا بیویستایە بێجگە ئەو (جگە لە خوا) ھیچ شتێکمان نەدەپەرست نەئێمە و نەباو و باپیرانمان وە حەراممان نەدەکرد ھیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو پێشینانی ئەمانیش ھەر بەو جۆرەیان دەکرد ئایا پێغەمبەران ھیچیان لەسەرە جگە لە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوونی (ئاینی یەکخواپەرستی)
16:36 سوێند بەخوا لەناو ھەموو گەل و ئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بەخەڵکی) بەوەی تەنھا خوا بپەرستن و دوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر جا خوا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد و ھەندێکیشیان (لەبەر خراپیان) گومڕایی یەخەی گرتن دەی بە زەویدا بگەڕێن و تەماشاکەن سەر ئەنجامی بێ باوەڕان چۆن بوو
16:37 ھەر چەند زۆر سوور بیت لەسەر ڕێنمونی ئەوانە (بێ سوودە) چونکە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە (بیەوێ) گومڕای بکات ھیچ پشتیوانێکیشیان نیە
16:38 وە ئەوانە زۆر توند سوێندیان دەخوارد بە خوا (دەیانووت) ھەرکەس بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە بەڵێ (زیندووی دەکاتەوە) بەڵێنێکی ھەق و ڕاستی خوایە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن
16:39 بۆئەوەی ڕوونی بکاتەوە بۆخەڵکی ئەوەی تیایدا جیاوازن وەتا ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بزانن کە بەڕاستی ئەوان درۆزن بوون
16:40 بەڕاستی کاتێک (زیندووکردنەوە و بەدیھێنانی ھەرشتێکمان ) بوێت (ئەمەیە) کەپێی دەڵێین ببە ئەویش یەکسەر دەبێت
16:41 وە ئەوانەی لەڕێی خوادا کۆچیان کرد دوای ئەوەی ستەمیان لێکرا بێـگومان لە دونیادا نیشتەجێیـان دەکەین زۆر بەچاکی وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی گەورەترە ئەگەر بیان زانیایە
16:42 ئەوانە کەسانێک بوون دانیان بەخۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان دەبەست