محمد صالح بامۆکی — 151
7:1 بە (ئەلیف، لام، میم، ێاد) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بەماناو مەبەست پێی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە
7:2 (ئەم قورئانە) نامەیەکە نێرراوەتە خوارەوەبۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) کەواتە دڵ تەنگ مەبە (بەپەیڕە و نەکەرانی) بۆ ئەوەی (ئەوان)بەم قورئانە بترسێنیت و بیرخستنەوە و ئامۆژگاریش بێ بۆ بڕواداران
7:3 پەیڕەوی ئەوە بکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابەزێنراوەتە خوارەوە بۆتان وە بێجگە لەئەو (لە خوا) شوێن ھیچ پەرستراوانێکی تر مەکەون و مەیکەن بە پشتیوانی خۆتان ئێوە زۆر کەم بیر دەکەنەوە
7:4 وە چەندەھا شار و گوندمان وێرانکرد و سزای ئێمەیان بۆ ھات لەشەودا یان ئەوان لەخەو و پشووی نیوەڕۆدا بوون
7:5 جا کاتێک سزای ئێمەیان بۆھات ھاوار و نزایان ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەدەیانووت: بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین
7:6 سوێند بەخوا بەڕاستی پرسیار دەکەین لەوانەی کەپێغەمبەرانیان بۆ نێردرا (کە چۆن پێشوازییان لێکردن) وە بێگومان پرسیاریش دەکەین لەپێغەمبەران (کە چۆن وەڵام درانەوە)
7:7 جا سوێند بەخوا بەڕاستی (ئەوەی کردوویانە) بۆیان دەگێڕینەوە لەڕووی زانیاریەوە وەئێمە ھیچ کاتێک بێ ئاگا نەبووین (لێیان)
7:8 کێشانەی ڕاست (بۆ کردەوەکانتان) لەو ڕۆژە دا دەبێت و گومانی تێدا نیە جاھەر کەس کێشراوی (چاکـەکانی) قورس بێت ئەوە ئەوانەن ڕزگار و گەیشتوو بەئامانج
7:9 وە ھەرکەس کێشراوی (چاکەکانی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن کەخۆیانیان دۆڕاندووەو زەرەر مەندبوون بەھۆی ئەوەی کەستەمیان کرد بەرانبەر بەڵگەو نیشانەکانی ئێمە (و بەدرۆیان دانا)
7:10 سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئێوەمان نیشتەجێ و جێگیرکرد لەزەویدا و جۆرەھا ھۆی ژیانمان تێیدا بۆ ڕەخساندن (بەڵام) ئێوە زۆر کەم سوپاس گوزارن
7:11 سوێند بێت بێگومان ئێوەمان بەدی ھێنا و پاشان شکڵ و شێوەمان کێشان پاشان ووتمان بەفریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم ھەموویان یەکسەر سوژدەیان برد بێجگە لەئیبلیس (لەشەیتان) کە لەسوژدە بەران نەبوو