محمد صالح بامۆکی — 141
6:102 ھەر ئەو خوایەیە کە پەروەردگاری ئێوەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نیە جگە لە ئەو دروستکەری ھەموو شتێکە کەواتە ئەو بپەرستن وە ئەو خوایە چاودێرە بەسەر ھەموو شتێکەوە
6:103 چاوەکان پەی پێ نابەن و ناتوانن بیبینن بەڵام ئەو ھێزی بینین و چاوەکان دەبینێت و ئەو بە ئاگا و ورد بینە
6:104 بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە چەندین بەڵگەی ڕوونتان بۆ ھاتووە ئەمجا ھەر کەس بیر لەڕاستی دەکاتەوە و دەیبینێت ئەوە (سوودی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش بیر ناکاتەوە و کوێر بووە ئەوە (زیانی) ھەر بۆ خۆیەتی وە من چاودێر و پارێزەرنیم بە سەرتانەوە (بەس ڕاگەیەنەرم)
6:105 ئاوا جۆر و شێوەی بەڵگەکان دەگۆڕین دەبا ھەر بڵێن خوێندووتە وپێتووتراوە, وە بۆ ئەوەی چاک ڕوونی بکەینەوە بۆ کۆمەڵێک کەتێدەگەن و شارەزان
6:106 شوێنی ئەوە بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە وەحیت بۆ کراوە ھیچ شتێک شایستەی پەرستن نیە جگە لەو (لە خوا) وە ڕوو وەرگێڕە لە ھاوبەش بڕیاردەران
6:107 وە ئەگەر خوا بیویستایە ھاوەڵیان دا نەدەنا و تۆمان نەدەکرد بەچاو دێرو پارێزەر بەسەریانەوە و تۆ زۆردارو دەسەڵاتدار نیت بەسەریانەوە
6:108 (ئەی موسڵمانان) جنێو و قسەی ناشرین مەڵێن بەوبت و پەرستراوانەی کەئەوان ھاواریان لێدەکەن و دەیانپەرستن بێجگە لەخوا بەو ھۆیەوە ئەوانیش قسەی نەشیاو بڵێن بەخوا بەو شێوەیە ڕازاندومانەتەوە بۆ ھەموو ئوممەتێک کردەوەکەیان پاشان گەڕانەوەیان ھەر بۆلای پەروەردگاریانە ئەمجا ھەواڵیان پێ دەدات بەو کردەوانەی ئەنجامیان دەدا
6:109 وە بەھێزترین سوێندیان بەخوا دەخوارد سوێند بەخوا ئەگەر موعجیزەیەکیان بۆ بێت (لەوانەی کەخۆیان داوایان دەکرد) بێگومان بڕوا دەھێنن پێی بڵێ بەڕاستی موعجیزەکان ھەر لای خوایە وە ئێوە نازانن ئەی بڕواداران ئەگەر ئەو بەڵگانەش بێتەکایەوە ھەر بڕوا ناھێنن
6:110 وە (کاتی ھاتنی موعجیزەکان بەھۆی بێ بڕواییانەوە) دڵ و چاویان وەردەگێڕین و لایدەدەین (لە باوەڕ ھێنان) ھەر وەک لە سەرەتاوە بڕوایان بەقورئان نەھێنا وەلێیان دەگەڕێین لەسەر کەشی خۆیاندا بن (دەبا) ھەر سەرگەردان بن