محمد صالح بامۆکی — 116
5:46 ئەمجا بە دوای پێغەمبەرانی(جولەکەدا) ڕەوانەمان کرد عیسای کوڕی مەریەم باوەڕی ھەیە بەئەو تەوراتەی کەلەپێش خۆیەوە ھاتووە و ( ڕاستی دەردەخات وباوەڕی پێیەتی) وەئینجیلمان پێ بەخشی کەڕێنمونی و ڕووناکی تێدایە وە ئەو تەوراتە بەڕاست دەزانێت کەلە پێش ئەوەوە ھاتووە, وە ڕێنمونی و ئامۆژگاری یە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان
5:47 دەبا پەیڕەوانی ئینجیل حوکم بکەن بەوەی کەخوا ناردوویەتیە خوارەوە تیایدا وە ھەرکەس حوکم نەکات بەوەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بەتەواوی یاخین و لەفەرمانی خوا دەرچوون
5:48 وە ئەم قورئانەمان ناردە خوارەوە بۆتۆ بەحەق و ڕاستی و کتێبەکانی پێش خۆی بەڕاست دەزانی و پشتیوانیان لێ دەکات (پێش دەست تێخستن و گۆڕینیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) و چاودێریانە کەواتەحوکم و بڕیاربدە لەناو نامەدارەکاندا بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە, وە شوێن ھەواو ھەوەسی ئەوان مەکەوە لانەدەی لەو حوکم و بڕیارە ھەق و ڕاستەی کەبۆت ھاتووە دامان ناوە بۆ ھەرئوممەتێک لەئێوە شەریعەت و ڕێگەیەکی ڕوون وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی ئەکرد بەیەک ئوممەت و کۆمەڵ بەڵام (نەیکردوون) بۆئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەو شەریعەت و یاسایانەی کەپێی بەخشیوون کەواتە پێش بڕکێ بکەن بۆ ئەو شتانەی کەچاکن گەڕانەوەتان ھەر بۆلای خوایە بەگشتی ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا بەوەی کەلەجیھاندا جیاوازبوون تیایدا
5:49 وە (فەرمانمان پێکردیت) کەحوکم بکە لەنێوانیاندا بەوەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە و شوێن حەزو ئارەزویان نەکەویت وە ووریابە لێیان لەوەی بت ترازێنن لە ھەندێک لەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆت ئەمجا ئەگەر ئەوانە ڕویان وەرگێڕاو سەرپێچی یان کرد ئەوە بزانە و دڵنیابە خوا ئەیەوێت بەھۆی ھەندێک لە تاوانەکانیانەوە سزایان بدات و تووشی زیانیان بکات بێگومان زۆر لە ئادەمی یەکان سەرکەشن و لەسنووری خوا دەرچوون
5:50 ئایا ئەوان داوای حوکمی نەفامی دەکەن؟ ئایا کێ حوکم و بڕیاری لە ھی خوا جوان و چاکترە؟ بۆکەسانێک کە بڕوای تەواویان ھەیە